You are hereکتێبخانه‌ی کوردی
کتێبخانه‌ی کوردی
ئازیزان.. خۆشحاڵین که سه‌رله‌نوێ هاتینه‌وه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئاشقی کتێب.. ئه‌م دیزاینه نوێیه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی گرنگی له‌خۆ گرتووه، هه‌روه‌ک پۆلێن‌کردنی ناوی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ده‌زگای چاپ و ته‌نانه‌ت ساڵی چاپکردنی کتێبه‌کانیش.. واته، ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌توانن به "کرته‌یه‌ک" سه‌رجه‌م به‌رهه‌می نووسه‌رێک، وه‌رگێڕێک یان ده‌زگایه‌کی دیاریکراو ببینن.. ئێمه سوپاسی یه‌که به‌یه‌که‌ی هه‌موو ئه‌و ئازیز و خۆشه‌ویستانه ده‌که‌ین که هه‌ریه‌ک به شێوه‌یه‌ک پشتگیری و خه‌مخۆری خۆیان بۆ ده‌ربڕین، وه به‌تایبه‌تی سوپاسی بێپایانی به‌ڕێز "هێمن عومه‌ر" ده‌که‌ین که خاوه‌نی سایتی "ماڵێک له ئاسمان"ه، به‌بێ ماندووبوونی ئه‌و زاته، ڕه‌نگه ئه‌م کتێبخانه‌یه جارێکی تر ڕووناکی نه‌دیبایه..

